Loading...

کێشەکە لە سەرمایەداریە

employee_owned_thumb.jpg
This article by Richard Wolff was originally published in English.

...بە درێژایی سەدەی ڕابردوو، سیستەمی سەرمایەداری خراپترین نیەتەکانی خۆی نیشانداوە لەنێوانیشیاندا داڕمانی گەورەی ساڵی

employee_owned_thumb.jpg

بە درێژایی سەدەی ڕابردوو، سیستەمی سەرمایەداری خراپترین نیەتەکانی خۆی نیشانداوە لەنێوانیشیاندا داڕمانی گەورەی ساڵی (١٩٢١-١٩٤٢) و هەروەها پاشەکشەی ئابووری ساڵی ٢٠٠٨ و لەگەڵ یازدە قەیرانی ئابووری ئەمریکا لەم نێوەندەدا. لەهەریەکێک لەمانە، ملیۆنەها خەڵک بێ کار ماونەتەوە، بێزاری سەری هەڵداوە، هەژاری تەشەنەی سەندووە و رێژەیەکی زۆری سەرچاوەکان لەناو چووە. سەرکردەکانیش بەڵێنیان داوە کە رێگردەبن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئەم بارودۆخە ناجێگیرانە، بەڵام ئەم بەڵێنانە تاسەر نەبوون، ریفۆرمەکان چارەسەر نەبوون، سیستەم و كێشەکان وەک خۆی ماونەتەوە.

هەروەها نایەکسانی بەهەمان شێوە سەلماندی کەبەشێکە لە سەمایەداری. داهات و سەرمایە نایەکسانەکان بەرەو خراپتر چوون بە گشتی لەهەموو ووڵاتانی سەرمایەدار لە دەستپێکی ساڵی ١٩٧٠وە. ئیمرۆ ئێمە گەڕاینەوە ئەو بۆشاییە گەورەی سەدەی نۆزدەم کە سەرمایەی هەرە داوڵەمەندەکان یەکسانە بە هەموو ئەوانی تیری کۆمەڵگا. نایەکسانیەکی بەبێ سانسۆر کاردەکاتە هەموو کۆمەڵگا، کە لە دەوڵەمەندەکان و کۆمپانیەکان پێکهاتووە و ئامانجیان بریتیە لە پاراستنی پلەو پایەکانیان و کرینی سیاسەت مەدارەکان و دەزگاکانی راگەیاندن و بەشەکانی تری کەلتووری کۆمەڵگا.

 

قەیرانەکانی ئێستا لەمێژووی سەرمایەداری

لە ساڵی ١٩٧٠ تا ئێستا، سەرمایەداری لە رۆژئاوای ئەوروپا و باکوری ئەمریکا و یابان هەروەها شوێنی سەرهەڵدانی قازانجی خۆیی زیادکرد لە چوار رێگای بنەڕەتیەوە: یەکەمیان بەڕۆبۆتکردن و کۆمپیوتەرکردنی کارەکان، نەوەک لەبەر قازانجی کرێکارەکان بەڵکو لەپێناو زیادکردنی قازانج و کەمکردنەوەی مووچەی کرێکاران. دووەمیان، کەمکردنەوەی دەستیکاری کرێکاران لەرێگای هاوردەکردنی کرێکارانی ووڵاتانی هەژاڕان. سێییەم، گواستنەوەی زۆربەی ئامرازەکانی وەبەرهێنان بۆ ووڵاتانی دەستیکار هەرزان وەکو چین وهند و بەرازیل. چوارەم، لاوازکردن و بێ هێزکردنی رێکخراوە مەدەنیەکان و یەکێتیەکان و ناوەندەکانی کرێکاران لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیان. لەئەنجامدا جیاوازی نێوان ووڵاتانی هەژار و دەوڵەمەندەکان فراوانتر دەبێتەوە.  

داڕمانی گەورەی ساڵی (١٩٢١ تا ١٩٤٢) جوولەی خستە نێوچاکسازی هەروەکو بەرنامەی دەستپێکی نوێ ی رۆزڤێلت (FDR's New Deal) کە پێک هاتبوو لە کۆمەڵێک بریار بۆ قەدەغەکردنی کاری مەترسیداری بانک و بازار، هەروەها چاکسازی لە حکومەت و مووچە ئەوانی تر. لایەنگران پێیان وابوو کە ئەم چاکسازیە کۆتایی بە کێشە ئابووریەکان دێنێت و جارێکی تر داڕمانی وا ڕوناداتەوە. ئەوان گشت رەخنە و شی کردنەوە زانستیەکانیان پشتگوێ خست. رەخنەکان پێان وابوو کەئەمە گۆرانکاریەکی سیستماتیکیە شۆرش بەدوای خۆیی دێنێت، بەلام لایەنگران پێیان وابوو کە چاکسازی جارەسەرە ئا بەم جۆرە باسی شۆرش و چاکسازی بەرەنگاری یەکتر دەبنەوەو وەکو دوو بابەتی گەرم.

لە ئەمریکا، ریفۆرمخوازەکان و لایەنگرانی ریفۆرم توانیان زاڵبن بەسەر شۆرشچیەکان تا کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم. کاتێک دوای جەنگ سیستەمی سەرمایە داری گەرایەوە دەسەلات، سەرمایەداری بەشێوەیەکی بەرچاو دەستیکرد بە چاکسازی قەیرانی ئابووری لە رێگای کرینی دەسەڵاتی سیاسی و کەسەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی خۆیان. پاشان دەستیان کرد بە هێرشی راستەوخۆ و دووبارە داڕشتنەوەی جیهانگیری و نیۆلیبراڵ، تا وەکو شکست بە بەرنامەی دەستپێکی نوێ ی رۆزڤێلت بێنن. بەڵام كاتێک ئەم شکست هێنان و گەڕانەوەیە بە تەواوی دەرئەنجامە خراپەکانی دەردەکەوێت لە داڕمانێکی تری ساڵی ٢٠٠٨، کە ئەمەش دووبارە  ناجێگیری و نایەکسانی سیستەمی سەرمایەداریمان بۆ دەسەلمێنێت.

بەردەوام بوونی قەیرانی ئابووری ساڵی ٢٠٠٨ بووە هۆیی دروستبوونی هەمان ئازار و نەهامەتی دوای ساڵی ١٩٢٩ تاوەکو ئێستاش باسی چاکسازی و شۆڕش هەربەردەوامە. تاکە جیاوازی ئەوەیە کە ئێمە ئێستا دەزانین چی رووی داوە لە دواین جار. کاتێک ڕیفۆرمخوازان زاڵبوون بەسەر شۆرشگێران بۆمان دەرکەوت کە چاکسازییەکانیان سەرکەوتوو نەبوون لە ڕێگری لە سیستەمی سەرمایەداری بۆ بەردەوامی الە نایەکسانی و نا جێگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی. ریفۆرم و چاکسازیەکانی ئەمرۆش هەمان ڕەنگدانەوەی جاکسازییەکانی پێشوتریان هەیە، بۆیە گرنگە وانە لە مێژوو وەرگرین.

 

ئەمانە چین کە سیستەم پێوستیەتی بۆ گۆڕان

ئایا جیاوازی لەنێوان گۆرینی سیستەم و ریفۆرم چین؟ ریفۆرم بریتیە لە دەستێوەردانی حکومەت لەگەڵ مانەوەی  گشت کارمەندان لەشوێن و پۆستی خۆیان تاوەکو چەند بریارێکی بنەرەتی بدەن سەبارەت  چۆنیەتی و شێواز و شوێنی بەرهەمێنان و پاشان چی لە قازانجەکان بکرێت. ریفۆرم چەند شتێک لەخۆ دەگڕێت: جێگیرکردنی ڕێژەی مووچە، گۆرانکاری لە باج و دەرامەت و خاوەنداری کۆمپانیاکان لەلایەن حکومەت وکەرتی تایبەتی و بەکارهێنانیان. بەڵام گشت ئەم ریفۆرمانە تەنها بۆ پاراستنی کرۆکی پەیوەندیەکانی نێو خودی کۆمپانیاکانە تاوەکو فەرمانبەر و بەریوەبەر وەکو خۆی بمینێتەوە. لە کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکان تەنها کەمینەیەکی بچوک لەسەرووی گشت خەڵکەوەیە.

لەبەرامەردا، گۆرینی سیستەم بریتیە لە دووبارە ڕێکخستنەوەی خودی پەیوەندی تاکەکان لە ناو کارگەکان، ئۆفیسەکان و دەزگاکانی ئابوری. ئەم پەیوەندیەش گشت ئەم تاکانە بەیەک دەبەستێتەوە کە بەشداردەبن لە سیستەمی وەبەرهێنان و دابەشکردنی کەل و پەل و وەبەرهێنان. گۆرینی سیستەم چەند شتێک رێکدەخات: (١) کێ هەڵدەستێ بە بەرهەمهێنان و چۆن و لەکوێ، (٢) ئایا رێژەی چەندی زیاد لە قازانج بەردەستە، (٣) ئایا چی لەرێژەی زیادی قازانج بکرێت.

لەراستیدا جیابوونەوە لەسەرمایەداری واتە جیابوونەوە لە کرۆکی پەیوەندی کارکەر و خاوەنکار. مانای ئەوەیە کە چیترکەمینەیەکی کەمی خەڵک لەناو کۆمپانیاکان خاوەنی پۆستە گەوروەکان نابێت و کەتەنها بریارەکان لەلایەن ئەوانەوە دەرچێت. لەکەرتە تایبەتیەکان ئەوفەرمانبەرانەی کەخاوەنی بۆردی سەرپەرشتیکارن هەڵبژێردراون لەلایەن خاوەن پشکە گەورەکان. لە کەرتی گشتیدا، هەرەکو لەشێوازە تەقلیدیەکەی سۆڤیەت، بەکارکەرەکان فەرمانبەری ‌حکومین. بۆیە ئەمانە هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆیان نیە، بەلام گۆرینی سیستەمی ئابووری کرۆکی نێوان ئەم پەیوەندیە دەگۆرێت. کەیاساکە وایە: پێویستە هەرکارکەرێک مافی یەک دەنگی هەبێت، لە رێگای ئەمەش بریار بەشێوەیەکی دیموکراسی لەلایەن هەمووان دەردەچێت بەبێ جیاوازی نێوان کارکەر و خاوەنکارەکان.

ئەم گۆرانکاریە لەسیستەم زۆر مانایەکی تری جیاواز دەگەیەنێت لەنێوان سەرمایەداری کە ئەویش تەنها گۆرینی فەرمانبەری حکومیە بۆ فەرمانبەری تایبەتی کە پێی دەڵێن ریفۆرم. گۆرانکاری لەسیستەم واتا گۆرانکاری لەدیمۆکراتیەتی شوێنی کار. لۆجیک وایە، ئەوەی بریاردەرە لەشوێنی کار ئیتر نابێت بەتەنیا خاوەنکار بێت. لە سیستەمی سەرمایەداریدا ئەم جۆرە پەیوەندیە تەنها ئاڵوگۆری شوێنی پێکراوە بەدرێژایی مێژوو بۆ نمونە: لەسەردەمی کۆیلەداریدا کۆیلەوخاوەن هەبووە، پاشان لەسەردەمی پاشایاتیدا دەرەبەگ و خزمەتکار هەبووە بەڵام سەرمایەداری ئەوەی گۆری بۆ کرێکار و خاوەنکار وە  شوێنی کارەکەشی گۆڕی بۆ کۆپانیاکان.

ئەو ئامانجانەی کەئابووریەک بەدەستی دێنێت لەکاتی بەدیمۆکراتیزەکردن ئەمانەن: پاراستنی کار و بەردەوامی و کوالیتی کارکردن و کوالیتی کرێکاران لەا کارەکانیان، لەبەرئەوەی خەڵکی هەمەرەنگ و هەمەجۆر بریاردەر دەبن و هەریەک ئامانجێکی جیاواز بەرهەم دێنێت. هەروەها لەو کۆمپانیانەی کە بەشێوەیەکی دیمۆکراتی بەرێوە دەچێت، کرێکاران شوێنی کاری خۆیان ناگوازنەوە بۆ شوێنێکی تر یان ووڵاتێکی هەرزان تر تاوەکو پارەی زیاتریان دەستکەوێت لەبەرئەوەی گەر وابکەن خۆیان بێکار دەمێننەوە.  

لە ئابووریەک کەبونیادنراوە لەسەر شێوازی دیمۆکراتی هەروەکو کەباسمان کرد: منداڵ، پیر، نەخۆش و خاوەن پێداویستی تایبەت گشتیان پارێزگاری دەکرێن لەلایەن دەنگدەرانی نێو کۆمپانیاکان. کەدەنگدەران خۆیان دەبن بەبریاردەر لە کۆمپانیا دیموکراتیکراوەکان و کە تەنها رێژەی پێویست بەرهەم دێنن وە بەشێوەیەکی یەکسان دابەش دەکرێت کە ئەوان دیسان بریاردەدەن چی لەپارەی زیادکراویش بکرێت چۆن سەرف بکرێت، ئایا بدرێت بە هەژار، نەخۆش، منداڵ یاخود خاوەن پێداویستی تایبەت و ..هتد.

بۆیە، کۆمپانیای دیمۆکراتیزەکراو جیاوازیەکی ئەوتۆ و بەرچاوی هەیە وەک لەگەڵ سەرمایەداری، کە ئەو ئابووریەی لەسەر بنەمای دیمۆکراتی بنیاد بنرێت کلیلی چارەسەری زۆربەی کێشەکان دەبێت.

 
Translated by Daban Sabir, d@w Translation Team.

Fluent in another language and interested in joining the d@w Translation Team? Email: [email protected]

Customized by

Longleaf Digital